Sarmand Hameed
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
هەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٧٢ کەس چاکبوونەتەوە، شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٤٧ کەس، ١٩٢ لە سلێمانی، ١٦٢ لە هەولێر، ٤٢ لە گەرمیان و نۆ کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢١١ کەس، ٢١٠ لە سلێمانی، ١٠٩ لە هەولێر، ٣٣ لە گەرمیان، شەش کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە راپەڕین بووە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ لە سلێمانی، دسوو لە دهۆک و یەک کەسیش لە هەولێر بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٩٧٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٨٤ هەزار و ٩٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٤٧١ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٧٣ هەزار و ١٤١ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا حەوت هەزار و ٣٨١ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.