تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٤٢٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٤٧٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 29.11.2021 - نوێکردنەوە : 30.11.2021
هەرێمی کوردستان.. ٤٢٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٧٨ تووشبوو ، ١٦٩ لە دهۆک، ٧١ لە سلێمانی، چوار کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٢٠٠ کەس، ١٥٤ کەس لە دهۆک، ٨٨ کەس لە سلێمانی، ١٥ لە گەرمیان، ١٤ کەس لە راپەڕین و حەوت کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر و دوو کەس لە دهۆک.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٥٢٢ هەزار و ١٦٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٧٥ هەزار و ٩٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٦٢ هەزار و ٥٠١ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و ٧٣٣ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا شەش هەزار و ٨٦٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın