Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند کە سبەی سێشەممە، دوایین گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندان، ئەنجام دەدرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، عەلی عەباس جیھانگیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە ھەزار ٨٠٠ کۆچبەر کە لەسەر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردبوو، گەڕاونەتەوە.
عەلی عەباس جیھانگیر باسی لەوەشکردووە کە کە سبەی سێشەممە، دوایین گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندان و گوتی: "کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بەئارەزویی خۆیان لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا بگەڕێنەوە، سێ ھەزار کەسە و زۆبەیان نیشتەجێی شارەکانی ھەرێمی کوردستانن".
گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە ١٨ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ کۆچبەر لە رێگای ئەنجامدانی پێنج گەشتی ئاسمانییەوە گەڕاونەتەوە.