Hawkar Yaseen
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگهیهنراوهكهی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ١٠٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٥ تووشبوو، ١٣ لە هەولێر، ٤٤ لە سلێمانی و پێنج تووشبووش لە گەرمیان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٥٩ کەس، ٤٥ لە هەولێر، ٦٣ لە سلێمانی، پێنج لە گەرمیان و ٢٣ کەسیش لە راپەڕین چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە هەردوو تووشبووەکەش لە دهۆکە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٥٩ هەزار و ٧١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١٠٦ هەزار و ١٨٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٩٩ هەزار و ١٩١ کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٢٢ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٧٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.