تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. سێ هەزار و ٤٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٦٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەزار و ٢٧٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 28.07.2021 - نوێکردنەوە : 03.08.2021
هەرێمی کوردستان.. سێ هەزار و ٤٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٦٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون بەجۆرێک کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە هەزار و ٥١٧ تووشبوو، ٩٩٧ لە سلێمانی، ٨٠٥ لە هەولێر، ٧٧ لە گەرمیان، ٤٧ لە هەڵەبجە و ٢٥ کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٧٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٧٦٥ کەس، ٣٢٢ کەس لە سلێمانی، ١٤٨ کەس لە هەولێر، ٣٠ لە گەرمیان، ١٠ کەس لە هەڵەبجە و دوو کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٢ کەس لە دهۆک، پێنج لە هەولێر و یەک کەسیش لە سلێمانی.

راشیگەیاندووە کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٢١٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٢٢٤ هەزار و ٢٨٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٩٥ هەزار و ٧٤٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ٢٣ هەزار و ٧٩٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا چوار هەزار و ٧٤٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın