Heman Hussein Yaseen
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ٢٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەیش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە، ٣٧ ھەزار و ٩٠٧ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە هەزار و ٣٩١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٤٤٣ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەرەنجام ٥٩٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ١٦٤ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای سلێمانی، ١١٠ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٢٥ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای دھۆک، ٢٦٥ تووشبوو ١٢حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای ھەڵەبجە، ٣٣ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨١ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٣٩٢ ھەزار و ٦٨٣ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە، ٣٧ ھەزار و ٩٠٧ تووشبوو، ھەروەھا ھەزار و ٣٩١ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.