Adam Abu-bashal
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا – AA
رۆژانه ٢٦ ژن له نێجیریا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ملهمنداڵدان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
دامه‌زرێنه‌ی فیدراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له نێجیریا و به‌ڕێوبه‌ری لقی نێجیریای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆنترۆڵكردنی شێرپه‌نجه، دكتۆر زه‌ینه‌ب شینكافی باگودو رایگه‌یاندووه، ساڵانه له جیهان زیاتر له ٣٦ ملیۆن و ٥٩٠ هه‌زار ژن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره تووشی شێرپه‌نجه‌ی ملهمنداڵدان ببن.
دكتۆر زه‌ینه‌ب شینكافی باگودو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژانه ٢٦ ژن له نێجیریا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ملهمنداڵدان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ده‌ڵێت "ئێستا له كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به شێرپه‌نجه له نێجیریایه. له‌وانه‌یه له رێگای به‌كارهێنانی ڤاكسینی HPV بتواندرێت ئه‌م نه‌خۆشییه كۆتایی پێ بهێندرێت".
ناوبراو ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی ده‌ربڕی بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژ به‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه.
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، شێرپه‌نجه‌ی ملهمنداڵدان كه چواره‌مین جۆری شێرپه‌نجه‌ی به‌ربڵاوه له‌نێو ژناندا كه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان، زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بیندرێت كه داهاتییان كه‌م یان مامناوه‌نده.