سياسەت, جيهان

واشنتۆن: "داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری عێراق"

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق و ناوچەکە.

Sarmand Hameed  | 30.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
واشنتۆن: "داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری عێراق"

Iraq

بەغدا - AA

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق و ناوچەکە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی کوشتنی پێنج کەس لەلایەن تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەکەدا هاتووە "ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە دەکات کە رێکخراوی تیرۆریستانی داعش دژبە ئەندامانی هۆزی بەنی کەعب لە پارێزگای دیالە لەم هەفتەیەدا ئەنجامی دا".

رۆژی سێشەممەی رابردوو، دەزگای هەواڵگری عێراق کوژرانی گەورە تیرۆریستێکی داعشی لە ناوچەی حامد لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتووە "ئەم هێرشانە بەڵگەی ئەوەیە کە داعش، وێڕای لاوازبوونی، بەڵام تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق و ناوچەکە".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەنراوەکەیدا جەختی لە بەردەوامی کارکردنی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعشی کردووە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی سەربازیی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن کەعبی گەیشتە پارێزگای دیالە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی پێنج هاووڵاتیی سڤیل لە پارێزگاکەدا.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو.

وێڕای ئەوەی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاند و ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکاندا شکست پێهێناوە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان به‌تایبه‌ت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın