Zana Natık Kerem
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 404 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 81 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 81 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 404 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەیش كراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 871 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 238 هەزار و 338 كەس و لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و 123 كەس گیانیان لەدەستداوە و 180 هەزار و 473ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.