Zana Natık Kerem
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٦٩١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٢٤٤ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٤٥٥ ھەزار و ٣٩٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ ھەزار و ٦٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٤ ھەزار و ٥٩٣ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.