
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە فەرمانێکی جێبەجێکردن بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی لە وڵاتەکەی، دەردەکات.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەداوە کە ھاووڵاتییانی ئەمریکا بۆ چەندین ساڵە پێنج بۆ ١٠ ھێندە زیاتر نرخی دەرمان دەدەن.
ڕاشیگەیاندووە کە فەرمانێکی جێبەجێکردن بە کەمکردنەوەی نرخی دەرمان و باشترکردنی سیستەمی تەندروستی لە ئەمریکا، دەردەکات.
باسی لەوەش کرد کە چەندین ساڵە، ئیدارە دێموکراتییەکان نەیانتوانیوە ئەم کێشەیە لەولاتدا چارەسەر بکەن.
ھەروەھا ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەیەکی کورتدا، نرخی دەرمانەکان بە رێژەی سەدا ٣٠ی بۆ سەدا ٨٠ کەم بکەنەوە.