تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

سامان بەرزنجی: "کەمبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆس نییە"

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند، کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، واتای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە.

Sarmand Hameed  | 27.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
سامان بەرزنجی: "کەمبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆس نییە"

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند، کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، واتای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە.

سامان بەرزنجی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی کردووە، دەڵێت "کەمبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆس نییە".

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوای لە هاووڵاتییان کردووە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی ببن و رایگەیاندووە "بە خۆپاراستنمان زیاتر کۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن کەمتر دەبێت".

ئەم پەیامەی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رووی لە داکشان کردووە.

بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ٩٥ ھەزار و ٢٣٥ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سێ ھەزار و ٧٨ کەس.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın