تەندروستی, عێراق

دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠ کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار کەس گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی تووشبووان بەرزبوویەوە و گەیشتە ٣١٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٧ کەس.

Sarmand Hameed  | 24.03.2020 - نوێکردنەوە : 25.03.2020
دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق

Baghdad

عێراق - AA

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠ کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار کەس گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی تووشبووان بەرزبوویەوە و گەیشتە ٣١٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا ئەوە روونکراوەتەوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە کە دوویان لە پارێزگای کەربەلا، یەکێک لە پارێزگای نەینەوا و کەسەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بووە؛ و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری وڵات بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٧ کەس.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە هەر لە هەمان ماوەدا ٥٠ حاڵەتی دیکەی تووشبوون تۆمارکراوە و بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٣١٦ کەس کە لەو ژمارەیە ٧٥یان چاکبوونەتەوە.

بۆ بەرگرتن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، عێراق زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، کردنە پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی شوێنە گشتییەکانی وەک مزگەوت، پارک، قاوەخانە و خانەکانی سینەما، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın