توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان تا ئێستا دوو هەزار و 700 كه‌س له جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌ره‌تا له ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و به‌خێرایی به ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌وه، تا ئێستا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هه‌زار و 663 كه‌س له چین و دوو كه‌س له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ.
ڤایرۆسه‌كه ته‌نها له سنووری چیندا نه‌ماوه‌ته‌وه و په‌لی هاویشتووه بۆ وڵاتانی دیكه‌ش، به‌م هۆیه‌وه له ئێران 12 و له كۆریای باشوور هه‌شت و له ئیتاڵیا حه‌وت و له ژاپۆن چوار و له هه‌ریه‌كه له فلیپین و تایوان و فه‌ڕه‌نسا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه‌ش له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، 80 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه كه 77 هه‌زار و 658یان له چین-ن، هه‌روه‌ها 81 توشبوو له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، 10 توشبوو له هه‌رێمی ماكاو و 30 توشبوو له تایوان هه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌نده پزیشكییه‌كانی وڵاتانی جیهان ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی چین به‌م شێوه‌یه‌یه: "كۆریای باشوور 893، ژاپۆن 850، ئیتاڵیا 229، سینگاپور 89، ئێران 61، ئه‌مریكا 35، تایلاند 35، ئوسترالیا 23، مالیزیا 22، ڤیێتنام 16، ئه‌ڵمانیا 16، به‌ریتانیا و ئیمارات هه‌ریه‌كه‌یان 13، فه‌ڕه‌نسا 12، كه‌نه‌دا 11، هیندستان، فلیپین و كوێت هه‌ریه‌كه‌یان سێ، رووسیا، ئیسپانیا، ئیسرائیل و عه‌ممان هه‌ریه‌كه‌یان دوو، عێراق، به‌حرێن، نیپال، سریلانكا، كامبۆدیا، به‌لجیكا، سوید، فینلاند، میسر، لوبنان و ئه‌فغانستان هه‌ریه‌كه‌یان یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادا تۆمار كراوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن