Mümin Altaş
10 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
ئەنقەرە
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥٤٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون، ٤٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٣٨ ھەزار و ٦٥٧ کەس و کۆی ئەوانەی بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە سێ ھەزار و ٧٨٦ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوتەوە و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٣٦ ھەزار و ١٨٧ پشکنین ئەنجامدراوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥٤٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون، ٤٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
راشگەیەندرا کە ژمارەی پشکنینەکان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٣٧٠ ھەزار و ٥٩٨ دانە و ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٣٨ ھەزار و ٦٥٧ کەس
ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕدان، ھەزار و ١٥٤ کەسە و ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٩٢ ھەزار و ٦٩١ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "ئەم وێنایەمان ھاوشانی ٨٣ ملیۆن ھاووڵاتیی خۆمان پێکەوە گۆڕی. با پێداگربین لە پابەندبوونی رێنماییەکان و بە شێوەیەکی جددی درێژە بە بەرەنگاربوونەوە بدەینەوە".
فەخرەددین کۆجا گوتیشی: "ژمارەی نەخۆشە چاکبووەکانمان بەم نزیکانە ١٠٠ ھەزار تێپەڕ دەکات. ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان کەمتر دەبێتەوە".