Fariq Faraj Mahmood
08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
سلێمانی - AA
وەک ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە شاری سلێمانی، هەڵمەتێکی فراوان بۆ رشاندنی مزگەوتەکان بە دژە ڤایرۆس ئەنجام درا.
تیمەکانی پاكژكردنه‌وه‌ی شار سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی هه‌ستان بە هەڵمەتی رشاندنی مزگەوتەکانیان بە دژە ڤایرۆس و پاکژکەرەوە.

سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له تیمه‌كان، به‌یان عه‌بدولڕه‌حیم لە لێدوانێکدا بۆ ئه‌نادۆڵو گوتی: "ئێمه وه‌كو ١٠ تیمی پاکژکردنەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی هه‌ستاین به رشاندنی سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بە دژە ڤایرۆس".

به‌یان عه‌بدولڕه‌حیم گوتیشی: "نزیکەی ٢٧٥ مزگه‌وت بە دژە ڤایرۆس رشێنران و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که سبه‌ی یان دوو سبه‌ی دەرگای مزگه‌وته‌كان به‌ڕووی نوێژ خوێناندا بكرێنه‌وه".
پێشتر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە رۆژی دووشەممەی داھاتوو، بەپێی رێنمایی و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستیی، لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
