Sinan Doğan
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
بۆینس ئایرس - AA
لە بەڕازیل كه به دوای ئه‌مریكا و هیندستان-دا، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ری، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانگیره گه‌یشتووه‌ته ٢٠ ملیۆن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠ هه‌زار و ٧١٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ٢٠ ملیۆن و ٢٦ هه‌زار و ٥٣٣ كه‌س.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌زار و ١٧٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٥٩ هه‌زار و ٦٠٧ كه‌س.
ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٨ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌س.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، له‌ڕووی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا به دوای ئه‌مریكادا له ریزبەندی دووه‌م و له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆناشدا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته زیاتر له ١٤٦ ملیۆن كه‌س لانیكه‌م یه‌ك دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارهێناوه، كه‌چی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له به‌ڕازیل له هه‌ڵكشان و داكشاندایه.