Firdevs Yüksel
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ٧٠ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بهرز بووهوه بۆ ٧٢ دۆلار و ٨٣ سەنت و بە ٧٠ دۆلار و ٣٨ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد، ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٩دا، بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،٣٤ دابهزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٠ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٦٨ دۆلار فرۆشرا.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٠ دۆلار و ٣١ سەنت بۆ ٧٠ دۆلار و ٦٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٠ دۆلار بۆ ٦٩ دۆلار و ٦٩ سەنت بمێنێتەوە.