Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
حکوومەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی دەستپێخەری کۆڤاکس، ٥٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی جۆری فایزەری پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ٥٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی جۆری فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق، ئەوەیش لە میانی دەستپێشخەری کۆڤاکس، کە حکوومەتی ئەمریکا لە ١٤ی ئابی رابردوودا پێشکەشی بە حکوومەتی عێراقی کردووە.
باس لەوەشکراوە کە ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق، دابەشکراون.
پێشتریش حکوومەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی دەستپێخەری کۆڤاکس، ٥٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی جۆری فایزەر پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کردبوو.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٦٨٤ ھەزار و ٥٤٦ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.