Kübra Kara
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری مالی، ئاسیمی گۆیتا، ئه‌نجام دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان كراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌میشه پشتیوانی گه‌لی دۆست و برای مالی ده‌بن و خوازیارن له وڵاته‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریی، ئاسایش و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی بكرێت و هه‌رچی زووه له مالی شیرازه‌ی ده‌ستووریی بگه‌ڕێنرێته‌وه، و جه‌ختی له گرنگیی چاره‌نووسسازی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیی كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كردووه، خوازیارن په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ مالیدا به‌هێز بكه‌ن به تایبه‌ت په‌ره‌دان به هاریكاریی له بواری سه‌ربازیی و پیشه‌سازیی به‌رگریی، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشانداوه بۆ هاوبه‌شی پێكردنی ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ مالی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.