New York
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٢٥ هەزار و ٢٦٩ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١ ھەزار و ٩٥٤ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن و ٤٥٩ ھەزار و ٩٦٧ کەس.
ھاوکات ٥٣٧ كه‌سی دیكه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان گەیشتووه‌ته ٢٢٥ ھەزار و ٢٦٩ کەس.
هه‌روه‌ها زیاتر له پێنج ملیۆن و ٥٠٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژماره‌ی پشكنینه ئه‌نجامدراوه‌كان ١٢٧ ملیۆن و ٧٣ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٨٠ هه‌زار و ٨٧١ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٧٧ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٥٦ هه‌زار و ٧٢٧ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٤٩٧ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٦٠٢ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى پێنج ملیۆن و ٢٥١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.