Muhammed Ali Kamal
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
نيويۆرك- AA
لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا دوو هەزار و ٣٧ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەوشێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌تە ٣٢٦ ھەزار و ٩٠٦ کەس.
بەپێی زانییارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٥ ھەزار و ٢٣٦ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، و كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١٨ ملیۆن ٤٨٥ ھەزار و ١٩٥ کەس.
هه‌روه‌ها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٧ کەسی دیکە دوای تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته ٣٢٦ ھەزار و ٩٠٦ کەس.
ھاوکات زیاتر له ١٠ ملیۆن و ٨٠٧ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٣٦ مليۆنی تێپەڕاندووه.
- زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون له كالیفۆرنیا و زۆرترین گیان له‌ده‌ستدان له نیویۆركه
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی كاليفۆرنيا بە زياتر لە يەك مليۆن و ٩٣١ هەزار حاڵه‌ت لە پلەى يەكەمدايە، له‌دوای ئه‌ویش به زۆرتر له يەك مليۆن و ٦١٤ هه‌زار حاڵه‌ت تێكساس و فلۆريدا بە زياتر لە يەك مليۆن و ٢١٢ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيان لەدەستدانیشهوه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٦ هەزار و ٥٨١ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە ١٠ ملیۆن و ٧٨ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە زياتر حەوت ملیۆن و ٢٦٤ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.