Mücahit Oktay
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
نيويۆرک - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٤٩٣ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٧ ھەزار و ٤٥٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٤٣ ھەزار و ٣٢٢ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە دە ملیۆن ٧١٦ ھەزار و ٥٥٤ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٤٩٣ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٧ ھەزار و ٤٥٨ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ٦٥١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٦٢ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه يەك مليۆن و ٥٥ هه‌زار و ١٩٩ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٩٩٦ هه‌زار و ٧٠ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به ٨٥٨ هه‌زار و ١٢ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٨٩٨ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٦٩٠ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٧٤٩ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.