Aladdin Mustafaoğlu
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە ئەنقەرە پێشوازیی لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سولەیمان سۆیڵو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەسەردانی ئیڤان فایەق و شاندی یاوەری.
دوای وێنەگرتن، کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو.
هەریەک لە جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا، موحتەرەم ئینجە و بەڕێوەبەری فەرمانگی کارگێڕی کۆچ، سەواش ئۆنڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندەییەکانی دەرەوە و یەکێتی ئەورووپا، سیزەر ئیشکتاش و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
