Sarmand Hameed
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا، دان بروليێت تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستانیان لە بواری وەبەرهێناندا کرد.
بە گوێرەی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی و دان بروليێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی و دان بروليێت گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا.
مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزە و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمریکای لە هەرێم کردووە.