Islam Doğru
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
نيويۆرك- AA
لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٣٧٦ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەوشێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهتە ٣٠٦ ھەزار و ٤٦٤ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٩ ھەزار و ٨٣٦ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، و كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووهتە ١٦ ملیۆن ٧٤١ ھەزار و ٤٧٠ کەس.
ههروهها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٧٦ کەسی دیکە دوای تووشبوون به ڤایرۆسهكه گیانیان لهدهستداوه و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهته ٣٠٦ ھەزار و ٤٦٤ کەس.
ھاوکات نۆ ملیۆن و ٧٢٦ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٢١ مليۆن و ٢٢٦ى تێپەڕاندووه.
لهسهر ئاستی ناوخۆی ئهمریكاش، ویلایەتی كاليفۆرنيا بە زياتر لە يەك مليۆن و ٥٨٨ هەزار حاڵهت لە پلەى يەكەمدايە، لهدوای ئهویش به نزيكەى يەك مليۆن و ٤٨٧ ههزار حاڵهت تێكساس و فلۆريدا بە زياتر لە يەك مليۆن و ١٢٥ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژمارهی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشهوه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٥ هەزار و ٥٨٧ حاڵەت لە ریزبهندی یهكهمی سهرجهم ويلايەتەكاندایه، هاوكات حاڵەتەكانى تووشبوون لە ويلايەتەكەدا بەزياتر لە ٨١٣ هەزار لە دواى ويلايەتى ئيڵینۆی لە پلەى پێنجەمدايە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە نۆ ملیۆن و ٨٩٢ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە زياتر شەش ملیۆن و ٩٠١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.