Barış Kılıç
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٠٤ هەزار و ٢٨٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٩ هەزار و ٦١٧ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢٢٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ٢٠٤ هەزار و ٢٨٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٩ هەزار و ٦١٧ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و پێنج هەزار و ٦٤ نەخۆش تۆماركراوە.
لە توركيا بەرزترين ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەمڕۆ تۆماركرا و لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٢٢٩ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٢٨ هەزار و ١٦٤ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ يەك مليۆن و ٦٣١ هەزار و ٩٤٤ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢١ مليۆن و ٢٨٤ هەزار و پێنج پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە يەك مليۆن و ٨٦٦ هەزار و ٣٤٥ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٦ هەزار و ٦٤٦ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٩٨٠ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧٣،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤١،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "لە ئێستادا بارگرانى سەر نەخۆشخانەكانمان زۆر بەرزە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ پێنج هەزار و ٦٤ نەخۆشى نوێمان هەيە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە نزيكبووەتەوە لە شەش هەزار نەخۆش، لە ئێستادا بارگرانى سەر نەخۆشخانەكانمان زۆر بەرزە. با بەدووركەوتنەوە لە شوێنە داخراو و قەرەباڵغەكان خۆشەويستانمان بپارێزين. كاريگەریى سنوورداركردنەكان لە داهاتوويەكى نزيكدا روونتر دەبينين".