Barış Seçkin
23 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2020
رۆما - AA
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتاڵیا، ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بۆ دوو هێنده زیادی كرد و گه‌یشته 79 كه‌س، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته جۆزێپێ كۆنتێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنتێ روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا و رایگه‌یاند "له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ سنوورداركردنی هاتوچۆ له‌و ناوچانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، زانیاری‌یان داوه‌ته شاره‌وانی ناوچه‌كانی لۆمباردیا و ڤێنێتۆ".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد له‌و ناوچانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه جگه له دۆخی زۆر تایبه‌ت هه‌موو چوونه ناوه‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و ته‌واوی فه‌رمانگه و قوتابخانه‌كانی ناویان كراونه‌ته پشوو، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندی ئه‌م بڕیارنامه‌یه نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری به‌رگریی شارستانی ئیتاڵیا، ئانجێڵۆ بۆرهلی له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا دوایین ئاماری كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند "79 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراوه، دوو له‌و كه‌سانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیشیان دوای چاكبوونه‌وه‌ی نێردراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه. له‌ئێستاشدا 76 كه‌سه‌كه‌ی دیكه له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشیكدان كه 18یان خراونه‌ته ژێر چاودێری ورده‌وه. زۆرترین حاڵه‌تی توشبوونیش كه 54 حاڵه‌ته له ناوچه‌ی لۆمباردیا و 17 حاڵه‌ت له ڤێنێتۆ و دوو حاڵه‌تیش له ئه‌میلیا رۆماینا و لازیۆ و یه‌ك حاڵه‌تیش له پییهمۆنتێ تۆماركراون".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیتاڵیا، لوسیا ئازۆلینا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادایه له 24- 29ی شوبات كراوه‌ته پشووی فه‌رمی ته‌واوی قوتابخانه‌كان.