Gamze Türkoğlu Oğuz
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
بەمەبەستی کۆکردنەوەی سامپڵ لەسەر رووی مانگ، چین جانگ ئی پێنج-ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
مۆدێلی چواری جانگ ئی پێنج لە ناوەندی ڤینچانگ لە رێگەی مووشەکی دوورهاوێژی 5-Yەوە هەڵدرا.
باس لەوە کرا کە جانگ ئی پێنج لە ماوەی سێ رۆژدا، دەگاتە سەر مانگ.
بەپێی ئاژانسی فڕۆکەوانیی و بۆشای ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا)، ئەرکی سەرەکی جانگ ئی پێنج هەڵکەندن و هێنانەوەی دوو کیلۆ سامپڵی خاکی سەر رووی مانگە بۆسەر زەوی.
ئەگەر جانگ ئی پێنج ئەرکەکەی بەسەرکەوتووی بەجێبگەیەنێت، ئەوا چین پێشکەوتنێکی گرنگ لەبەرنامەی بۆشایی ئاسمان تۆمار دەکات.
چین لە ساڵی ٢٠١٩دا، جانگ ئی چواری بەسەرکەوتووی لەسەر رووی تاریکی مانگ نیشاندەوە، بەوەیش بووە یەکەم وڵات کە لەو کارەدا سەرکەوتی بەدەستهێنا.