Firdevs Yüksel
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا، به ٤٦ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٦ دۆلار و ٠٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٦ دۆلار و ٠٤ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٦هوه نرخەکەی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١٩ بەرزبووەتەوە و به ٤٦ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTIبه ٤٣ دۆلار و ٦٤ سه‌نت فرۆشرا.
چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كانوونی یه‌كه‌مدا، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
باس لەوە دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٦ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٤٦ دۆلار و ٨٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٦ دۆلار و ٤١ سه‌نت بۆ ٤٦ دۆلار و ١٨ بمێنێته‌وه.