Kasım İleri
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند كه تیمی جۆ بایدن كه به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكایه، بۆ پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردن په‌یوه‌ندی كردووه به پنتاگۆن.
پنتاگۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكی فەرمانگەی خزمەتگوزاری گشتیی GSA، ئێمیلی مێرفی-یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پنتاگۆندا هاتووه "ئه‌مشه‌و ناوی تیمی بایدن و هاریس و تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌ت. به پشتبه‌ستن به رێپێدانی سه‌رۆكی فەرمانگەی خزمەتگوزاری گشتیی GSA یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و رێككه‌وتنی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ نێوان بایدن و هاریس ئاماده‌ین بۆ پشتیوانی پێویست و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان".
پنتاگۆن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیمی بادین و ئه‌و تیمه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه داندراوه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه له دوای هه‌ڵبژاردن خزمه‌ت و پشتیوانییه‌كان به شێوه‌یه‌كی "پڕۆفیشناڵانه، رێك‌وپێك و كاریگه‌ر" ده‌بن.