تەكنەلۆجيا و زانست, شیکردنەوە

شیکاری - ژیری دەستکرد و ئاسایشی نێودەوڵەتیی

ژیری دەستکرد کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا بە خێراییەکی بەرچاو لە گەشەسەندندایە لە پاڵ بوارە جیاوازەکانی ژیان لەسەر روانگەی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکییەوە کاریگەرییەکی گرنگی هەیە.

Dr. Ali Burak Darıcılı  | 05.05.2021 - نوێکردنەوە : 10.05.2021
شیکاری -  ژیری دەستکرد و ئاسایشی نێودەوڵەتیی

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ژیری دەستکرد کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا بە خێراییەکی بەرچاو لە گەشەسەندندایە لە پاڵ بوارە جیاوازەکانی ژیان لەسەر روانگەی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکییەوە کاریگەرییەکی گرنگی هەیە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە وڵاتانی جیهان بەهێزبوونی ژیری دەستکرد وەک هەلێک بۆ بەهێزبوونی سەربازی دەبینن.

دەوڵەتەکان پلانیان وایە چالاکییەکانی تایبەت بە بەڕێوەبردنی ژیری دەستکرد بە ئامانجی کاری هەواڵگری، شیکاری، پەرەدان بە هێرشی ئەلیکترۆنی و بەرهەمهێنانی جۆری پێشکەوتووی چەک بەکاربهێنن.

بۆ یەکەمجار دەستەواژەی "ژیری دەستکرد" لە ساڵی ١٩٥٦ و لە میانی کۆنفرانسێکی زانکۆی دارتمۆوز بەکارهێندراو و وەک بناغەیەک بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەرە زیرەکەکان پێشنیاز کرا، دوای تێپەڕینی ٦٠ ساڵ و زیادبوونی خێرایی کۆمپیوتەرەکان ژیری دەستکردیش پەرەی پێدرا و لەگەڵ دروستکردنی ئامێرە زیرەکەکاندا، ژیری دەستکردیش رەهەندێکی دیکەی وەرگرت.

لە لایەکی دیکەشەوە ژیری دەستکرد وادەکات کێبڕکێی سەربازی نێوان وڵاتانی جیهان زیاتر ببێت. هەربۆیە ژیری دەستکرد لە روانگەی بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری، کاری شیکاری، دروستکردنی چەک و ئامێری سەربازی کاراتر و پەرەدان بە هێرشی ئەلیکترۆنی هێزێکی زۆری بە وڵاتانی جیهان بەخشیوە.

کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦دا، بە بەهای ٢٠ بۆ ٣٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی ژیری دەستکرددا کردووە. پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بگاتە ١٢٦ ملیار دۆلار.

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە ساڵی ٢٠١٧دا سەبارەت بە ژیری دەستکرد رایگەیاند ''ژیری دەستکرد تەنیا بۆ رووسیا نییە لە هەمان کاتدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی داهاتووە، ژیری دەستکرد هەلی گەورە دەستدەخات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پێشبینی مەترسییەکان سەخت دەکات. هەر کەسێک رابەر بێت لە ژیری دەستکرد دا، هاوکات دەبێتە بەڕێوەبەری جیهان".

چین کە لە رووبەڕووبوونەوەدایە لەگەڵ ئەمریکا، ئاماژەی بەوە دەکات کە تا ساڵی ٢٠٣٠ بە بەهای ١٥٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی ژیری دەستکرددا دەکات.

دەوڵەتانی دیکەش بە گوێرەی گەشەی ئابووری و توانای تەکنەلۆجیای خۆیان لەو بوارەدا هەنگاو دەنێن، بۆ نموونە کۆریای باشوور و سینگاپور لە رووی سەربازیی هەروەها لە رووی بازرگانییەوە وەبەرهێنان لە کەرتی ژیری دەستکرددا دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın