چین بێ دەنگە لەبارەی مووشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی کە چاوەڕوانە بکەوێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی
حکوومەتی پەکین بێ دەنگە بەرامبەر ئەو هەواڵانەی باس لە چاوەڕوانی کەوتنەخوارەوەی مووشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی وڵاتەکەی Long March 5B دەکەن بۆ سەر زەوی لە کۆتایی هەفتەدا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
حکوومەتی پەکین بێ دەنگە بەرامبەر ئەو هەواڵانەی باس لە چاوەڕوانی کەوتنەخوارەوەی مووشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی وڵاتەکەی Long March 5B دەکەن بۆ سەر زەوی لە کۆتایی هەفتەدا.
لە کاتێکدا لە راگەیاندنی چیندا هیچ باسێک نییە لەبارەی راگەیاندراوێکی فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا لەبارەی ئەو مووشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووە، هاوکات بەرپرسانی فەڕمی پەکین زانیاریان نەداوە لەبارەی بابەتەکە.
فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕوان دەکرێت مووشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین کۆتایی هەفتە بکەوێتە خوارەوە بۆسەر زەوی و بەردەوامیش دەبن لە چاودێریکردنی رێڕەوی ئەو مووشەکە.
گوتەبێژ لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، مایک هۆوارد باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانن مووشەکەکە لە هەشتی ئایاردا بکەوێتە سەر زەوی و رێڕەوەکەشی لەلایەن هێزەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاوە چاودێری دەکرێت.
لە کاتێکدا مایک هۆوارد باسی لەوە کرد کە لەئێستادا نازانرێت پاشماوەکانی مووشەکەکە لە چ شوێنێکی جیهان دەکەوێتە خوارەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکەن هاتنەخوارەوەی مووشەکەکە بۆ زەوی چەند کاتژمێرێکی مابێت.
پاش ئەوەی مووشەکەکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو، بەشێکی پارچەکانی لە بەرگەهەوادا سووتا و نیگەرانیی هەیە لە کەوتنەخوارەوەی هەندێک لە پارچەکانی مووشەکەکە کە کێشەکەی ٢٢ تۆنە بۆسەر زەوی.