Ömer Aydın
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
ستراسبورگ – AA
پەرلەمانى ئەورووپا داوایەکى ئاراستەى دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى کۆمپانیای فەیسبووک، ماڕک زوکەربێرگ کرد کە تیایدا داوا دەکات لەدوای دزەکردنى هەندێک زانیارى تایبەت (ئابڕوبەر)، دەبێت لەبارەى رێزگرتن لە ژیانی تایبەتى خەڵک و پاراستنی زانیارییە تایبەتەکان روونکردنەوە بە هاووڵاتییانى ئەورووپا بدات.
لە درێژەى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى گشتى پەرلەمانى ئەورووپا لە شاری ستراسبورگ رۆژهەڵاتی فەڕەنسا، لەدوای پێدانى زانیارى هەڵە دەربارەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن، سەبارەت بە رێزگرتن لە ژیانى تایبەتی خەڵک و پاراستنى زانیارییە تایبەتەکان کۆبوونەوەیەک رێکخرا.
پەرلەمانتارەکان لە کۆبوونەوەکەدا گوتیان، دواى دزەکردنى هەندێک زانیارى کۆمپانیای کامبرێج ئانالایتیکا بۆ ملیۆنەها کەس و بەکارهێنانى بە شێوەیەکى نایاسایی لە لایەن بەکارهێنەرانى فەیسبووکەوە و لەبارەى زانیارییە کەسییەکان و رێزگرتن لە ژیانى تایبەتى خەڵک ئەوان تووشى دڵەڕاوکێ بوون، بۆیە سەبارەت بەم بابەتە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى یەکەمى کۆمپانیاکەیان بۆ پەرلەمانى ئەورووپا بانگهێشت کرد بۆ ئەوەى لێدوان بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا کە باسی پێدانى هەواڵى هەڵە و زانیارى هەڵە دەربارەى هەڵبژاردن لە سۆشیاڵ میدیاکان کرا بە تایبەتى لە فەیسبووک، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێت رێگرى بکرێت لەوەى کە زانیارییە کەسییەکان بۆ ئامانجى سیاسی و بازرگانى و کارى نایاسایی بەکاربهێنرێت.