Sangar Hamad Azeez
01 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2016
کۆمپانیای ئەپڵ رەتی کردەوە رێگە بدات، کۆدی نهێنی سەر مۆبایلێکی ئایفۆن بشکێنێت.
لە بەرامبەردا دادگای جەمیس ئۆریەنستین رایگەیاند كە بەبێ رەزامەندی كۆمپانیای ئەپڵ هیچ شتێك ناكەن و فشار ناخەنە سەر ئەو كۆمپانیایە.
ئیف بی ئای، لە پەلامارێكی سەر شاری سان بێرناندینۆ لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بەسەر ئایفۆنی پەلاماردەرەكە رەزوان فاروقدا گرت و لەو چوارچێوەیەشدا داوای لە كۆمپانیای ئەپڵ كرد کە یارمەتی بدات لە شكاندنی کۆدی نهێنی ئایفۆنەكە، بەڵام كۆمپانیای ئەپڵ رەتی كردەوە ئەو كارە بكات و رایگەیاند كەوا پێشێلی یاساكانی كۆمپانیا ناكات و ئەو زانیاریانە بە نهێنی دەهێڵێتەوە.
ئەم بڕیارەی ئەپلێش مشتومڕی لە نێوان كاربەدەستانی ئیف بی ئای و كۆمپانیای ئەپڵ دروست كرد و هەردوولا هانایان بۆ دادگا برد، بەڵام دادگا رەتی كردەوە فشار بخاتە سەر كۆمپانیای ئەپڵ و جەختی كردەوە لەوەی كە ئەو كۆمپانیایە مافی خۆیەتی پارێزگاری لە نهێنییەكانی بكات.
بڕیارە دوایین دانیشتن لەسەر ئەم دۆسیە لە ٢٢ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.