نزیكه‌ی 13 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند له 15 نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا له پڕۆژه‌ی سێیه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كارده‌كه‌ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی پڕۆژه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه تۆماركردووه.
فڕۆكه‌خانه‌كه دوای ته‌واوبوونی ده‌بێته مه‌زنترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان و توانای خزمه‌تكردنی 90 ملیۆن گه‌شتیاری ده‌بێت له‌ساڵێكدا.
كاره‌كانی سێیه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كه بڕیاره به‌شی یه‌كه‌می مانگی شوباتی 2018 ته‌واوبكرێت به‌رده‌وامه و له‌ئێستادا كاره‌كانی ژێرخانی پڕۆژه‌كه به به‌شداری 12 هه‌زار و 600 كارمه‌ند له نه‌ته‌وه جیاجیاكان و زیاتر له 2 هه‌زار 500 ئامێری كاری قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاره‌كان له‌لایه‌ن هه‌زار و 66 كارمه‌ندی یه‌خه سپی و 11 هه‌زار و 534 كارمه‌ندی یه‌خه شینه‌وه شه‌و و رۆژ به‌بێ وچان راده‌په‌ڕێنرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كاتێكدا كاره‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی چڕی، ژماره‌ی كرێكار و كارمه‌نده‌كان بگاته 30 هه‌زار.
تەواوبوونی پڕۆژه‌كه بڕی 10 ملیار و 247 ملیۆن یۆرۆی تێده‌چێت. فڕۆكه‌خانه‌كه 165 پرد، 6 هێڵی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه، 12 رێگای تاكسی ده‌بێت و ساڵانه له‌توانایدا ده‌بێت خزمه‌ت پێشكه‌شی 150 ملیۆن گه‌شتیار بكات. فڕۆكه‌خانه‌كه شوێنی پارككردنی 500 فڕۆكه و 70 هه‌زار ئوتومبێلی ده‌بێت له هه‌مان كاتدا و هاوشێوه‌ی شارێك ده‌بێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه، دیزاین، كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن، بینای تێرمیناڵ و بنیاتنانی دامه‌زراوه پشتیوانییه‌كانی دیكه به‌هه‌موو خێراییه‌ك به‌رده‌وامه.
كاره گه‌وره‌كانی ناو بینای تێرمیناڵه‌كه، دانانی سیستمی كاره‌با، دانانی سه‌قفی بیناكه ده‌ستی پێكردووه و به یه‌كه‌وه كاری تێدا ده‌كرێت.
ئه‌و به‌شانه‌ی له یه‌كه‌م قۆناغدا ته‌واو ده‌كرێن بریتین له بینای سه‌ره‌كی تێرمیناڵه‌كه كه توانای له‌خۆگرتنی 90 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌یه، له‌گه‌ڵ بورجێكی كۆنترۆڵی گه‌شته‌كان، سێ شوینی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵسان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه، شوێنی وه‌ستانی فڕۆكه، ساباتی فڕۆكه، گه‌نجینه، خزمه‌تگوزاری خواردن، پاركێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل كه توانای له‌خۆگرتنی 18 هه‌زار ئۆتۆمبێلی هه‌یه.
له كاتی كاركردن له فڕۆكهخانهكهداههلی كار بۆ 100 هه‌زار كه‌س دابین ده‌كرێت، به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ یه‌ك ملیۆن و نیو كه‌س ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
دوای ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان، ئه‌و فڕۆكه‌خانه نوێیه توانای له‌خۆگرتنی 150 ملیۆن گه‌شتیاری ده‌بێت، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه بهتیپهڕبوونی كات تواناكه‌ی زیاد ده‌كات بۆ 200 ملیۆن.