تورکیا.. مووشەکی ئاتماجا یەکەم هەڵدانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ''مووشەکی ئاڕاستەکراوی هێرشبەری ئاتماجا کە بە توانای ناوخۆی تورکیا پەرەی پێدراوە، لەسەر کەشتی جەنگیی TCG Kınalıada یەکەم تاقیکردنەوەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا''.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە بە سەرکەوتوویی مووشەکی ئاڕاستەکراوی هێرشبەری ئاتماجا کە بە توانای ناوخۆی وڵات پەرەی پێدراوە، لەسەر کەشتی جەنگیی TCG Kınalıada هەڵدراوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ساتی هەڵدانی مووشەکەکە بڵاوکراوەتەوە.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مووشەکەکە لە پاش هەڵدانی بە تەواوی ئامانجەکەی لە ناوەڕاستی دەریادا پێکاوە.