ئه‌مریكا مانگێکی ده‌ستكردی هه‌واڵگریی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد
نووسینگه‌ی چاودێری نیشتمانیی ئه‌مریكا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چواره‌مین مانگی ده‌ستكردی هه‌واڵگری له ته‌وه‌ری پێشتر ده‌ستنیشانكراوی بۆشایی ئاسماندا جێگیر كرد.
Washington DC
واشنتۆن – AA
نووسینگه‌ی چاودێری نیشتمانیی ئه‌مریكا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چواره‌مین مانگی ده‌ستكردی هه‌واڵگری له ته‌وه‌ری پێشتر ده‌ستنیشانكراوی بۆشایی ئاسماندا جێگیر كرد.
نووسینگه‌ی چاودێری نیشتمانیی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی ده‌ستكردی NROL-101 له بنكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی كه‌پی كاناڤێراڵ له ویلایه‌تی فلۆریداوه ئاراسته‌ی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردووه.
له راگه‌یه‌نه‌دراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگه ده‌ستكرده به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سیسته‌می ئاسایشی نیشتمانیی نووسینگه‌كه و پێدانی زانیاری هه‌واڵگری به كاربه‌ده‌سته پله‌باڵا بڕیارده‌ره‌كان، داموده‌گا هه‌واڵگرییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگریی و هاوبه‌شانی ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێندرێت.
ئه‌مه بووه چواره‌مین مانگی ده‌ستكردی ره‌وانه‌كراو بۆ بۆشایی ئاسمان له‌مساڵدا.