یەکەم مانگی دەستکردی گیرفانیی تورکیا "Grizu-263A" رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا
Florida
کهیپ کهناڤراڵ - AA
یەکەم مانگی دەستکردی گیرفانی (PocketQube)ی تورکیا (Grizu-263A)، کاتژمێر ١٨:٢٥ به كاتی ئهنقهره، لە بنکەی ئاسمانیی کهیپ کهناڤراڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە بەسەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
ئەو مانگە دەستکردەی کە تیمی بۆشایی ئاسمانی (Grizu-263A) کە لە خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی زۆنگوڵداک بولەنت ئەجەوید پێکھاتووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی بەدەستهێنانی توانا سەرەکییەکان پیەوەندیكردن درووستیان کردووە، لە رێگەی مووشەکی ئاسمانیی فالکۆن-٩ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
مانگە دەستکردەکە کە ناوی ئەو کرێکارانەی لەسەرە کە لە ٣ی ئاداری ساڵی ١٩٩٢ لە ئاکامی تەقینەوەی کانێک لە پارێزگای زۆنگوڵداک باکووری خۆرئاوای تورکیا گیانیان لەدەستدا، پلان وایە چوار ساڵ و ھەشت مانگ لە نزیکەی ٥٢٥ کیلۆمەتر دووریی لە دەوری زەوی خزمەت پێشکەش بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن