Deniz Açık
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
ئه‌سكیشه‌هیر – AA
له میانی پڕۆژه‌ی پاراستنی جۆره‌كان له شوێنی خۆیان، له‌ڕێگای لێبهستنی ئامێرێكی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی مانگی ده‌ستكرد له ئه‌سكیشه‌هیر، ده‌ستكراوه به چاودێریكردنی داڵاشێكی بچووك كه مه‌ترسی له‌ناوچوون له‌سه‌ر ئه‌و جۆره باڵنده هه‌یه له جیهان.
له میانی پڕۆژه‌ی پاراستنی جۆره‌كان له شوێنی خۆیان كه به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سروست، باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئه‌سكیشه‌هیر، كۆمه‌ڵه‌ی سروشتی باكوور، زانكۆی كۆچ، زانكۆی ئیدر و زانكۆی یوتای ئه‌مریكی ده‌ستی پێ كردووه، دوای نۆ رۆژ له كاركردن تواندرا ئامێرێكی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی مانگی ده‌ستكرد له‌و داڵاشه بچووكه ببه‌سترێت كه گیرابوو. باڵنده‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه دیسانه‌وه له‌ناو سروشت جێ هێڵدرا و له ئهسكیشههرهوه چاودێری ناوچه‌كانی زاوزێی ئه‌م جۆره باڵنده‌یه ده‌كرێت له توركیا.
رێكخه‌ری زانستی كۆمه‌ڵه‌ی سروشتیی باكوور، ئه‌مراه چۆبان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه داڵاشهكه خراوه‌ته ژێر چاودێری و یه‌كه‌م وێستگه‌ی كاره‌كانیش له ئیدر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.

ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مجاره له ئه‌سكیشه‌هیر داڵاشێكی بچووك بگرن، گوتی: "ئامێری گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی مانگی ده‌ستكردمان لێ به‌ست و دیسانه‌وه له‌ناو سروشت جێ‌مان هێشت. پێویسته له‌و جۆره داڵاشه بكۆڵدرێته‌وه و بخرێته ژێر چاودێری كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی جۆره‌كه‌ی له‌ئارادایه. چه‌ند زانیاریمان زیاتر بێت له‌سه‌ر داڵاشی بچووك هێنده پێویسته زیاتر كار بكه‌ین بۆ پاراستنیان. له‌مه‌ودوایش به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردنی داڵاشهكه. ئامێری گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی مانگی ده‌ستكرد كه له رێگای په‌یامی كورته‌وه كه له هه‌ر خوله‌كێك وه‌ریان ده‌گرێت له میانی ٢٤ كاتژمێردا بۆ ئێمه‌ی ره‌وانه ده‌كات".
- " له كۆتایی هاویندا كۆچكردنی ده‌بینین"
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئه‌سكیشه‌هیر، نوربهن كۆپتهكین به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه زانیاری‌یان نییه له‌باره‌ی جۆری داڵاشه‌كان، گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت زانیاری بده‌ین به هاووڵاتییان. داڵاشه‌كان هه‌م مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره و هه‌میش بۆ ژینگه پێویستن. له‌ڕێگای لێبهستنی ئه‌و ئامێره‌وه جموجۆڵ و لانه‌ی داڵاشهكه ده‌بینین و له كۆتایی هاوینیشدا كۆچكردنی ده‌بینین".
ئاژه‌ڵدار سوله‌یمان ساڤران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاتێك خواردن ده‌ده‌ن به‌و سه‌گانه‌ی پاسه‌وانی مێگه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ن، داڵاشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خواردنانه بخۆن زوو زوو دێنه لایان و گوتی: "بۆیه گۆشتی زیاتر داده‌نێین. داڵاشه‌كان له‌گه‌ڵمدا راهاتوون. خۆراكی خاوێن و باشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن. ئه‌وان هاوسه‌نگی سروشت و ژینگه ده‌پارێزن".