Rauf Maltaş,Ramal Abdullah Mahmood
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئورفا – AA
كارگه‌یه‌ك له ئه‌سكیشه‌هیر دژه ژه‌هر له‌و دووپشكانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه ماوه‌ی سێ ساڵه عه‌لی یڵماز له خوار ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٥٠ مه‌تر چوارگۆشه له ئورفا ده‌ستیكردووه به به‌خێوكردنیان.
عه‌لی یڵمازی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ له خوار ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی كساسی ناوچه‌ی خه‌لیله له شاری ئورفا به به‌خێوكردنی دووپشكی ره‌ش (Androctonus Crassicauda) سه‌رقاڵه كه ئه‌م كاره له توركیا كارێكی ده‌گمه‌ن و ترسناكه.
عه‌لی یڵماز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی ژینگه وه‌رگرتووه بۆ به‌خێوكردنی ١٥٠ دووپشك له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٥٠ مه‌تر چوارگۆشه له خوار ماڵه‌كه‌ی.
عه‌لی یڵماز ئێستا نزیكه‌ی ٥٠٠ دووپشك كه ترسناكترین ژه‌هریان هه‌یه له‌نێو شووشه‌ی تایبه‌تدا به‌خێوده‌كات و ماوه ماوه‌ش به ده‌ست هه‌ڵیان ده‌گرێت و یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌و ماوه ماوه به‌شێكی دیاریكراو له دووپشكه‌كان ره‌وانه‌ی كارگه‌یه‌كی ئه‌نتی سه‌رووم ده‌كات له ئه‌سكیشه‌هیر و له‌وێ ماده‌ی دژه ژه‌هریان لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له منداڵییه‌وه گرنگی به دووپشك داوه و گوتی: "سه‌ره‌تا ده‌ستمكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی دووپشكه‌كان و دواتر بڕیارم دا ده‌ست بكه‌م به به‌خێوكردنیان و بازرگانیان پێوه بكه‌م".