Orhan Onur Gemici,1 23
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به ناو به‌رپرسی گابار-ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ئه‌مراه نایجی كه ناوی نهێنی "فیداكار جزیر"ه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوخۆی توركیا له شرنه‌خ به زیندوویی ده‌ستگیركرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به ناو به‌رپرسی گابار-ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ئه‌مراه نایجی كه ناوی نهێنی "فیداكار جزیر"ه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوخۆی توركیا له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شرنه‌خ له چیای گابار كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی گوندی دهمیربۆغازی قه‌زای گوچلوكۆناك سەربە پارێزگای شرنه‌خ به زیندوویی ده‌ستگیركراوە.
ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانەی په‌كه‌كه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ناوخۆییه‌كان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆیشه‌وه له گونده‌واره‌كانی گردی هێلانیپیر له چیای جودی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه له شرنەخ لە چالاكی خراون به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ نۆ تیرۆریست.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن.