Yasemin Kalyoncuoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو په‌رتووكێك به ناوی "تره‌مپ و سیسته‌می جیهانی" ئاماده ده‌كات كه تیایدا تاوتوێی سیاسه‌تی ناڕوونی ٤٥ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له‌باره‌ی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان.
له دووتوێی ئه‌م په‌رتووكه ده‌سته‌بژێره‌دا شیكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌كرێت.
په‌رتووكه‌كه له ٢٢ شیكاری رۆژنامه‌وانانی پسپۆڕ، ئه‌كادیمیسیان و شیكاران پێكدێت له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپه‌وه و له په‌رتووكه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك "داهاتووی دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكا"، "په‌یوه‌ندییه به‌رگرییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا وئه‌ورووپا له سه‌رده‌می تره‌مپ"، "كێشه‌ی 'ره‌وایه‌تی' سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، "تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می تره‌مپ" ده‌خرێنه به‌رباس.
ئاژانسی ئاندۆڵو گرنگی ده‌دات به بڵاوكردنه‌وه‌ی تێكستی ستراتیجی بۆ تاوتوێكردنی كێشه جیهانییه‌كان و ته‌وه‌ره‌كانی سیاسیی، ئابووری و سه‌ربازی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا. له رێگای ئه‌م پهرتووكهیشهوه سیاسه‌تی ناڕوونی ٤٥ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌خاته روو له‌باره‌ی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك په‌یامنێر، توركیا له ئاسمانه‌وه، ئه‌فریقای به‌رزه‌وه‌بوو و ستراتیجیه‌تی ئاسایشی توركیای به دیداری خوێنه‌ران شاد كرد به به‌رهه‌مه نوێیەكانی به‌رده‌وام ده‌بێت له فراوانكردنی مه‌ودای په‌خشكردنی.