Fuat Kabakcı
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
چین دووه‌مین مانگی ده‌ستكردی Gaofın-11 كه به كوالێتییه‌كی باش چاودێری هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات، ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
رۆژنامەی Global Times بڵاوی كرده‌وه، Gaofın-11-02 له رێگای مووشه‌كی Long March-4B له سه‌نته‌ری به‌ڕێخستنی مانگی ده‌ستكردنی تاییوهن له ویلایه‌تی شانشی ره‌وانه‌ی رێڕهوهكهی كراوه له بۆشایی ئاسماندا.
ئاماژه بهوەیش دراوه مانگه ده‌ستكرده‌کە ده‌توانێت به كوالێتییه‌كی به‌رز وێنه‌ی یه‌ك مه‌تر خوار خۆی بگرێت بۆ چاودێریکردنی هه‌ساره‌ی زه‌وی، پلاندانان بۆ شاره‌كان، نه‌خشه‌سازی بۆ تۆڕی رێگاكانی هاتوچۆ، به‌رنامه‌دانان بۆ كشتوكاڵ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان به‌كار ده‌هێندرێت.
ره‌وانه‌كردنی مانگه ده‌ستكرده‌كه وه‌ك ٣٤٥همین كاری زنجیره‌ی مووشه‌كی Long March تۆمار كرا.