Dmitri Chirciu
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
مۆسكۆ – AA
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا، یەک ملیۆن و ٩٧١ هەزار و ١٣ کەسی تێپەڕاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٢ هه‌زار و ٤١٠ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٩٧١ هه‌زار و ١٣ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٤٤٢ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٣ هه‌زار و ٩٣١ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢ بووە و لە سەدا ٢٤،٨ی تووشبووان هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە کۆرۆنایان تیادا دەرنەکەوتووە.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هه‌زار و ٨٨٢ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٧٤ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٥٢٢ هه‌زار و ٤٥٦ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ حەوت هه‌زار و ٩٣٣ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٦٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریان تێپەڕاندوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا گیراونەتەوەبەر و هاووڵاتییان پێویستە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.
له ٢٨ی تشرینی یەکەمەمەوە بەکارهێنانی دەمامک لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی رووسیا کراوەتە زۆرەملێ.
هەروەها لە تەواوی شارەکانی ئەو وڵاتە، چێشتخانە، باڕ و یانە شەوانەییەکان لە کاتژمێر ١١ی شەو بۆ شەشی بەیانی دادەخرێن.