ئیستانبوڵ – AA
یانەی یوڤێنتوس یاری دێربی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی تۆرینۆ بردەوە کە لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ٢٤ھەمی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، ئەنجامدرا.
لە میانی یارییەکانی ٢٤ھەمینی (Serie A) و لە یاری دێربیدا، یانەی تۆرینۆ لە یاریگای خۆی "Allianz" میوانداریی یانەی یوڤێنتوس-ی کرد.
ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانانی یانەی تۆرینۆ دەست پێشخەربوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی دووەمدا، یاریزان یان کارموە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.
یاریزانانی یانەی یوڤێنتوس زوو وڵامی گۆڵەکەی یانەی تۆرینۆ-یان دایەوە و لە خولەکی ١٦دا، یاریزان خوان کوادرادۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردووە.
وێرای ئامادەبوونی ھاندەرانێکی زۆری یانەی یۆڤێنتوس لە یاریگادا، بەڵام کاریگەری لەسەر یانەی تۆرینۆ نەبوو و یاریزانانی یانەکە بەردەوام بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی ٤٣دا، یاریزان ئەنتۆنیۆ سانابریا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٤٥دا، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، دانێلۆ لویز دا سیلڤا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ئەبجامەکەی یەکسان کردەوە.
ھەروەھا لە خولەکەکانی ٧١ و ٨١دا، یاریزانانی یوڤێنتوس گیلسۆن برێمێر و ئادریان راببیۆ گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆیانەکەیان تۆمار کرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٤-٢ لە بەرژەوەندی یانەی یوڤێنتوس کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.
بەم ئەنجامەیش یانەی یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٣٧ خاڵ و ریزبەندی حەوتەمی (Serie A)ی گرتووە.
یانەی تۆرینۆ دوای دۆڕاندنی بە یانەی یوڤێنتوس، بە کۆکردنەوەی ٣١ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دایە.