وەرزش

یانەی ئەی سی میلان لە یانەی تۆرینۆ-ی بردووە

- یانەی ئەی سی میلان لە ھەفتەی ١٧یەمین خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)، بە ئەنجامی (٢-٠) لە یانەی تۆرینۆی بردووە.

10.01.2021 - نوێکردنەوە : 11.01.2021
یانەی ئەی سی میلان لە یانەی تۆرینۆ-ی بردووە

Arbil

ھەولێر ــ AA

یانەی ئەی سی میلان لە ھەفتەی ١٧یەمین خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)، بە ئەنجامی (٢-٠) لە یانەی تۆرینۆی بردووە.

لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ١٧یەمین خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، یانەی ئەی سی میلان و یانەی تۆرینۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە خولەکی ٢٥ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ئەی سی میلان، رافائێل لیاو یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.

ھاوکات لە خولەکی ٣٦ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ئەی سی میلان، فرانک کیسی بە لێدانێکی سزا دووەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی (٢ – ٠) لە بەرژەندی یانەی ئەی سی میلان کۆتایی ھات.

بەم ئەنجامەیش یانەی ئەی سی میلان کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٤٠ خاڵ و پێشەنگی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا گرتووە و یانەی تۆرینۆ-یش بە کۆکردنەوەی ١٢خاڵ لە پلەی ١٨یەمدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın