Bilal Acar
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
لەندەن - AA
لە ھەفتەی ٢٢ی رووبەڕووبوونەوەکانی پرێمیەر لیگ، یانەی تۆتەنھام میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
لە خولەکی ٢٤ی یارییەکەدا یاریزان، ژۆرژینیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا ھیچکام لە یانەکان نەیانتوانی گۆڵی دیکە تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامە یانەی چێڵسی ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٣٦ خاڵ بەرز کردەوە، بەڵام یانەی تۆتەنھام ھەر لە ٣٣ خاڵدا مایەوە.