ئەنقەرە - AA
لە ھەفتەی ١٤مینی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پرێمیەر لیگی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر و ئارسناڵ رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی ١٣ی یارییەکەدا یاریزان، ئەمیل سمیز رۆوی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئارسناڵ تۆمار کرد.
یانەی مانچستەر لە کۆتا ساتەکانی نیوەی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی ٤٤دا لەڕێی گۆڵێکی یاریزان، برونۆ فێرناندێزەوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و لە خولەکی ٥٢شدا بە گۆڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامەکەی کردە ٢-١.
لە خولەکی ٥٤دا یاریزان، مارتین ئۆدێگارد گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ئارسناڵ تۆمار کرد.
رۆناڵدۆ لە خولەکی ٧٠دا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی مانچستەر تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی یانەی مانچستەر یونایتد کۆتاییھات.
بەم شێوەیەش یانەکە دوای سێ یاری توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، ژمارەی خاڵەکانی بگەینێتە ٢١ خاڵ و لە ریزبەندی ھەشتەمەوە بۆ ریزبەندی حەوتەم بەرزببێتەوە.
لە بەرامبەریشدا یانەی ئارسناڵ ھەر لە ٢٣ خاڵ و ریزبەندی پێنجەمدا مایەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە ئەستێرەی پرتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەڕێی ئەو دوو گۆڵەی تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی مێژووی وەرزشی خۆی بۆ ٨٠١ گۆڵ بەرز کردەوە کە ١١٥ گۆڵیانی بۆ ھەڵبژاردەی پرتوگال، ٤٥٠ گۆڵیانی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ١٣٠ گۆڵیانی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، ١٠١ گۆڵیانی بۆ یانەی یوڤەنتوس و پێنج گۆڵیانی بۆ یانەی سپۆرتینگ لیزبۆن، تۆمار کردوە.