ئیستانبوڵ - AA
لە شازدەهەمین پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یورۆ ٢٠٢٠)، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆکراینا بووەوە و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
یارییەکە لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
لە خولەکی چواری یاریەکەدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یەکەم گۆڵی لە رێگەی هاری کەین تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، ئینگلتەرا لە خولەکی ٤٦دا لە رێگەی هاری ماگوایەر دووەم گۆڵی تۆمار کرد، هەروەها لە خولەکی ٥٠ هاری کەین سێیەم گۆڵ و لە خولەکی ٦٣شدا، جۆردان هندرسۆن چوارەم گۆڵی تۆمار کرد.
ئینگلتەرا یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئۆکراینا بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری نیوەی کۆتایی.
رۆژی چوار شەممە، حەوتی تەمووز، کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی هەولێر، ئینگلتەرا و دانمارک لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەخت لە یاری نیوەی کۆتاییدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.